لێژنه‌ی ئۆلۆمپی له‌ نێوان دوو حزبی ده‌سه‌ڵات په‌كخراوه‌

بۆتان عومه‌ر 04/01/2022 - 17:42 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

بابەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی بەكراوەیی ماوەتەوە رۆژ لەدوای رۆژیش نەخۆشتر دەكەوێت و لەپەكبوون نزیكدەبێتەوە، تا ئێستاش پەرلەمان فریای نەكەوتووە.
لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان ساڵانێكی زۆرە چەق بەستووە نە پارەی هەیە و نەچالاكی و نە خاوەن بریار , بەرپرسانی ئەوان هۆكارەكەی بۆ حكومەت دەگەرێننەوە , لایەنی دیكەش پێیان وایە ئەم لیژنەیە كاری خۆی بەسەركەوتویی ناكات.
لەوەتەی ساڵی (2019) پارەی لیژنەی ئۆڵۆمپی بڕدراوە , لەوكاتەی ماوەی (11) مانگ تێپەردەبێت هێشتا كرێی ئەو خانووەیان نەداوە كە تێیدا نیشتەجێ كراون.
دیار محمد جێگری سەرۆكی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان بە سپێدەی راگەیاند : " هەموو ئاراستەكان بۆ ئەوە دەچن لیژنەی ئۆڵۆمپی دادەخرێت , ئەوان دەیانەوێت دایبخەن بەڵام لەگەڵ ئەوەش هێشتا ئێمە دەستمان لەكار نەكێشاوەتەوە و متمانەمان بە كارەكانی خۆمان هەیە".
لەبارەی ئەوەی ئایە راستە بەرپرسانی وەرزشی پارتی وتوویانە ئەگەر بەرپرسانی وەرزشی یەكێتی ئەم لیژنەیان بۆ ناچێ بەرێوە ئەوە بیدەن بە ئێمە , ئەو بەرپرسەی لیژنەی ئۆڵۆمپی دەڵێت ئەمەیان راست نییە و گوێم لێ نەبووە, چونكە ئەوانیش لەنێو لیژنەكە هاوشێوەی ئێمە ئەندامیان هەیە".
دیار محمد دەڵێت : " ناكرێت نوسراوێكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان وەڵامبدرێتەوە بەڵام نوسراوی لیژنەی ئۆڵۆمپی فەرامۆش بكرێت ، بەراستی ئەمە كارێكی باش نییە و یاسایی نییە".
لەكۆتاییدا بەرپرسەكەی لیژنەی ئۆڵۆمپی وتی : " بەداخەوە ئێمە ویستمان یاسای لیژنەی ئۆڵۆمپی بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمان بەڵام بەداخەوە دوو جێگرەكەی سەرۆكی پەرلەمان رازی نین ئەم یاسایە بخرێتە بەرنامەی كار و كێشە و تەگەرەی بۆ دروست دەكەن".