له‌ جامی عه‌ره‌ب عێڕاق له‌گه‌ڵ عومان یه‌كسان بوو

بۆتان عومه‌ر 30/11/2021 - 18:19 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

لە یەكەم یاری خۆی لە جامی عەرەب و لە كۆمەڵەی یەكەم ، هەڵبژاردەی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردەی عەمان بەگۆلێك یەكسان بوو لەو یاریەی لەسەر یاریگای جنوب لە قەتەر بەرێوەچوو.
گێمی یەكەمی یاریەكە بە بەرامبەربوون بە بێ‌ گۆڵ كۆتایی هات لە گێمی دووم هەردوو گۆڵ تۆماركرا، كە هەردووكیشیان بە لێدانی سزا بوو . یەكێك لە رووداوەكانی یارییەكە لە خولەكی 68 ناوبژیوان یاسر قاسمی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقی بە كارتی سوور كردە دەرەوەی یاریەكە.
گۆڵەكەی عومان، سەڵاح یەحیایی لە خولەكی 78تۆماریكرد و لە خولەكی 97 حەسەن عەبدولكەریم گۆڵی یەكسانی بۆ عێراق كردەوە، سەرەتا ئەیمەن حسێن لێدانە سزاكەی جێ‌ بەجێ كرد و نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات، بەلام دواتر ناوبژیوان لێدانەكەی دووبارە كردەوەو حەسەن عەبدولكەریم بۆ جاری دووەم سەركەوتووانە لێدانە سزاكەی جێ‌ بەجێكرد.