بۆچی به‌رشلۆنه‌ ناتوانێت كۆمان دوور بخاته‌وه‌؟!

بۆتان عومه‌ر 03/10/2021 - 17:27 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

هەرچەندە لە لێدوانە رۆژنامەوانیەكان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە ئاماژە بەوە مانەوەی كۆمان دەكات، بەشێكی هۆكاری خراپی ئەنجامەكانی لەسەر ڕاهێنەرەكە لاداوە بەلام نەڕاهێنەرەكە و نە مێدیكانیش دڵنیانین لە مانەوەی كۆمان.
ڕۆناڵد كۆمان لە لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی دوای شكستی بەرامبەر بە ئەتلەتیكۆ ووتی : پەیوەندیم بە خوان لاپۆرتاوە كردو و داوام لێكرد تا لەگەڵ یەك ڕاستگۆبین و داهاتووی من وەك ڕاهینەرێك یەكلایبكاتەوە چونكە ئەوە زۆرگرنگە تا متمانە بە ڕاهێنەر ببەخشیت و ئەویش متمانەی پێكردم.
ووتی: هەمیشە فشارت لەسەر دەبێت كاتێك ڕاهێنەری بەرشەلۆنە بیت بەڵام متمانەی سەرۆكی یانەكەش پشت دەبەستێت بە ئەنجامەكانی یانەكە تا بڕیاری دوورخستنەوەم بدات لە یانەكە، ئەم قسانەی كۆمانیش ئەوەمان پێدەڵێت مانەوەی لە ڕاهێنەرایەتی یانەكە مسۆگەر نیە چونكە هێشتا ئەو لەمانەوەی خۆی دڵنیا نیە.
هەموو سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان، بەوانەی نزیكیشن لە یانەی بەرشلۆنە، دووپاتیدەكەنەوە لاپۆرتا مەبەستیەتی لە رووی هونەرییەوە گۆڕانكاری بەسەر تیپەكەیدا بێنێت،بەلام ترسی لەوەهەیە دۆخی یانەكە بە گشتی بەرەو ئاڵۆزی و كێشەی زیاتر ببات، چونكە ئاسان نییە راهێنەر و دەستەی هونەری لاببەی، ئەگەرچی بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانیەكانی بەشێك لە مێدیای كەتەلۆنیا سەرۆكی ئەو یانەیە بڕیاریداوە كە دەبێت گۆڕانكاری بكرێت و راهێنەریش هەر دەبێت بگۆڕدرێت.
كێشەیەكی تر لە دوورخستنەوەی كۆمان هەیە، ئەگەر بەرشلۆنە كۆمان دەربكات، پێویستە 13 ملیۆن یۆرۆ قەرەبووی پێبدات، بەپێی مەرجەكانی گرێبەستەكەی، تەنانەت ئەگەر كۆمان ئەم وەرزە بەردەوامیش بێت و بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستەكەی نوێ نەكرێتەوە، هەردەبێت بەرشلۆنە نزیكەی 6 ملیۆن و نیو یۆرۆی پێبدات، ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەكە هێشتا 4 ملیۆن یۆرۆی كیكی سێتینی راهێنەری پێشووشی لەسەر ماوە و هەڕەشەی سكاڵا تۆماركردن دەكات.
یەكێك لە هۆكارەكانی تر دەبێتە رێگر لە بەردەم گۆرێنی ڕاهێنەر و ستافی هونەری یانەكە ئەوەیە بۆ هەر راهێنەرێكی تر بەرشلۆنە دەبێت بڕە پارەیەك تەرخان بكات یانەكەش خۆی لە قەیرانە ئەمەش دەبێتە هۆكار بۆ ئەوەی نەتوانێت راهێنەرێكی گەورە بهێنێت و لە هێنانی هەر راهێنەرێكی تری ئاسایی ئەوە مانەوەی كۆمان زۆر گونجاو ترە لەم گۆرانكاریە.
میدیاكانی ئیتاڵیا یەكێكن لەوانەی بە بڵاوكراوەكانیان فشار لەسەر كۆمان و یانەكە دروست دەكەن، كە چەندین جارە مێدیاكانی ئەم وولاتە ئاماژە بەوە دەكەن لە پیرلۆ و كۆنتی نزیكترین بەربژێرن بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە و لاپۆرتا تاوتوێی ئەم دوو ناوە دەكات.
لەلایەكی دیكەشەوە هەندێك لە مێدیای كەتەلۆنیا نەیاری لاپۆرتا و هەندێكیشی نزیك لە ریال مەدرید بەردەوام بە ناوهێنانی چەند راهێنەرێك وایان كردووە دەروونی كۆمان سەقامگیر نەبێت و هانی هاندەرانی یانەكەش بدەن كە داوای گۆرانكاری لەیانەكە بكەن، هەندێك لە مێدیاكانی ئیسپانیا بۆ شوێنگرتنەوەی كۆمان باس لەوە دەكەن، رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا تیك هاگی راهێنەری ئەجاكس تێری هێنری بە بەهێزترین بەربژێر دەزانن بۆ پۆستی راهێنەرایەتیی یانەی بەرشلۆنە، ئەم ناوانەش لە بڵاوكراوەكان بەردەوام دووبارە دەبنەوە .
ئەگەرچی بڕیاردان لە داهاتووی راهێنەر كارێكی نوێ‌ بۆ بەرشە قورس دەبێت بۆ لاپۆرتا، چونكە لایەنی دارایی یانەكە كەشی یانەكە ڕەنگە بەرەو دۆخێكی خراپتر ببات، بۆیە لاپۆرتا هەوڵدەدات بە لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمان بڕیاری كۆتاییهێنان بە گرێبەستەكەی بدات.
لێدوانەكانی خوان لاپۆرتاش كە چەند جارێك لە بارەی داهاتووی كۆمان قسەی كردووە كە مانەوەی راهێنەر پەیوەستە بە ئاست و ئەنجامی یانەكە دۆخەكەی بە گوماناوی هێشتۆتەوە بە تایبەت نازانێرێت لاپۆرتا بەهۆی كێشەی دارایی سەركێشی لە دوورخستنەوەی كۆمان دەكات یان دەتوانێت راهێنەرێكی گونجاو بدۆزێتەوە یان دۆخەكە بۆ بەرشلۆنە لەم وەرزە بەم شێوازە تەواو دەبێت لەگەڵ ئەوەی مێدیا و هاندەران فشارێكی زۆر دەكەن.