مانچسته‌ریۆنایتد ڕكابه‌ری ڕیال مه‌درید ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی هالاند

بۆتان عومه‌ر 11/10/2020 - 10:25 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌واڵی وەرزشی

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ ئیسپانیا ئاشكرایان كرد ركابه‌رێكی نوێ بۆ ریال مه‌درید دروست بووه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئیرلینگ هالاندی نه‌رویجی هێرشبه‌ری بروسیادۆرتمۆند له‌هاوینی داهاتوو.
هالاند یاریزانێكی داواكراو ده‌بێت له‌هاوینی 2021 له‌لایه‌ن یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ مبابێ و ئیدواردۆ كامافینگای یاریزانی ناوه‌راستی رین.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ری دیفنسا سنترالی ئیسپانی یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتدی ئینگلیزی هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی هالاند ده‌دات.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن هالاند په‌یوه‌ندیه‌كی باشی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مانچسته‌ریۆنایتد ده‌یه‌وێت له‌ ئینگلته‌را درێژه‌ به‌یاری كردن بدات ، باوكیشی پێشتر له‌ لیدز یۆنایتد و مانچسته‌رسیتی یاری كردووه‌.
راپۆرته‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن هالاند ئاره‌زوو ده‌كات له‌داهاتوو له‌ پرێمه‌رلیگ یاری بكات،قسه‌ی كۆتایش له‌ ده‌ست نیشان كردنی ریال مه‌درید و مانچسه‌ریۆنایتد بۆ هالاندی ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.