دیار ره‌حمان چاڕه‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌و داوای هاوكاری له‌ حكومه‌ت ده‌كات

30/09/2020 - 18:26 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌واڵی وەرزشی

دیار رەحمان چارەسەری نەخۆشیەكەی دۆزراوەتەوەو داوا لە حكومەت دەكات هاوكاری بكەن و رەوانەی دەرەوەی بكەن.
دیار رەحمان لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبوك نووسیویەتی: رۆژ بە رۆژ لە مردن نزیك دەبمەوە، چارەسەری نەخۆشییە دەگمەنەكەیشم لە نەخۆشخانەیەكی شیكاگۆ لە ئەمریكا دۆزراوەتەوە و زیاتر لە پێنج هەزار نەخۆشیان چارەسەر كردووە، منیش چاوەڕێی هیممەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانم بۆ ئەوەی رەوانەی ئەمریكام بكات".
پێشتر سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و چەندین كەسایەتی حكومی و حزبی بەلێنیان بە دیار رەحمان دابوو، هەرچی پێویست بێت بۆی بكەن، بەلام تاكو ئێستا وەك پێویست ئاور لە دیار نەدراوەتەوەوە ، كەسیان بەلێنەكەیان بەرامبەر دیار نەبردۆتە سەر.