گۆڕینی مەنهەجی ئیسلامی، پڕۆژەی صەهیۆنییە

26/08/2021 - 17:27 بڵاوکراوەتەوە لە وتار

دیجیتال میدیای سپێده‌


- دیارە وەزارەتی پەروەردە سەرقاڵی لادانی مەنهەجی پەروەردەی ئیسلامیە لەقوتابخانەكان، لەشوێنی ئەم مەنهەجە ئاینناسی دادەنێت، واتا ئیسلام وەك زەردەشتی و باقی ئایینەكانی تر یەكسان دەكات، گۆڕینی مەنهەجی ئیسلامی لەبنەڕەتدە پرۆژەیەکی صەهیونی لەسالی 1979 لەڕێککەوتنی کام دیفید لە میصر هەروەها موئتمەرەكانی مەدرید و ئوسلۆ. ئەم بابەتە گەڵاڵە کرا.

بێ گومان لادانی مەنهەجی پەروەردەی ئیسلامی زۆر ترسناكە لەچەند لایەنێكەوە:

1- گۆڕینی مەنهەجی پەروەردەی ئیسلامی، هەویەی ئیسلامی میللەتی كورد رەش دەكاتەوە ئەمەش پێچەوانەی مادەی (2)ی دەستووری عێراقی و رەشنووسی هەرێمی كوردستانە كەدەڵێت:

أولا: الإسلام دین الدولــة الرسمی، وهـو مصدر أســاس للتشریع:

أ ـ لا یجوز سن قانون یتعارض مع ثوابت أحكام الإسلام.

ثانیاً: یضمن هذا الدستور الحفاظ علی الهویة الإسلامیة لغالبیة الشعب العراقی.

2- مەنهەجی پەروەردەی ئیسلامی مادەیەكی پەروەردەییە، ئاینناسی باسی مێژوو و فەلسەفەی ئایینەكەیە نەك پەروەردە، ئەمەیان هەر لەڕووی زانستیەوە هەڵەیە.

3- یەكسان كردنی ئیسلام بەئایینەكانی تر كە ژمارەیان لەكوردستان %2 ش نیە بەپێی هەموو سەرژمێریەك كورد %95ی مسوڵمانە ئەمە بە پێوەری دیموكراسیەكەی ئەوانیش دژوو پێچەوانەیە.

4- حكومەتی هەرێم هەموو شتێكی بە زۆرینە یەكلاكردۆتەوە لەپێكهێنانی حكومەت و پەرلەمان و پۆست و پلە، بۆ تەنها بابەتی ئایینی %95 دەبێ بەرامبەر %5ی هەموو پێكهاتەكان ئەگەر نا باڕاپرسی بكرێت.

5- ناساندنی دینە گۆڕاوو نەسخ كراوەكان بەمنداڵی مسوڵمان بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامی ناگۆنجی، خودای گەورە تەنها ئیسلامی قەبوڵە، دەفەرمووێت:؛ ان الدین عند اللە الاسلام.

بۆیە وەك واجبێكی شەرعی و مێژوویی لەسەرمانە بەرگری لەدینی منداڵەكانمان بكەین ئەگەر نا ئەم سەردەمەی ئێمە تێداین پەلەیەكی ڕەشی مێژووی دەبێت بۆ مامۆستایانی ئایینی دواڕۆژیش ڕوو ڕەش بەرامبەر خودا.

تێبینی: شایەنی باسە یەكێتی زانایانی كوردستان بەفەرمی ئەم بابەتەی رەتكردۆتەوە جێگای دەست خۆشیە.