بانکی ناوەندیی تورکیا نرخی سووی کەم کردەوە

ڕابه‌ر شه‌كرالی 22/09/2022 - 16:52 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە کۆبوونەوەی لێژنەی سیاسەتی نەختینە لە بانكی ناوەندیی توركیا بڕیاردرا، نرخی سوو ١٠٠ خاڵ کەم بکرێتەوە و لە رێژەی سەدا ١٣ بکرێت بە سەدا ١٢.

لەو بارەیەشەوە بانکی ناوەندیی تورکیا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باس لەوە کراوە کە نرخی سوو لەسەدا ١٣وە بۆ لە سەدا ١٢، کەم کراوەتەوە.

بانکی ناوەندیی تورکیا لە درێژەی راگەیەندراوەکەیدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە تا ئێستا بەهۆی کاریگەری کەمبوونەوەی خواستی دەرەکییەوە، گەشەی ئابووری هێواش بوونەوەی بەخۆوەبینیوە.

هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە نزیکەوە چاودێری ئەو هاوسەنگییە دەکرێت کە بە یارمەتی رێوشوێنە گەورەکانی تایبەت بە هاوسەنگکردنیی سیاسەت-سووی قەرز، هاتووەتە ئاراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەنجوومەنی سیاسەتی دراو، بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردنی ئامرازەکانی بۆ پشتگیریکردن لە کاریگەری میکانیزمی گواستنەوەی دراو.