وەزارەتی بەرگری رووسیا: ماریۆپۆل بە تەواوەتی كۆنترۆڵكرا

21/05/2022 - 14:50 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

وەزارەتی بەرگریی رووسیا کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی ناوچەی پیشەسازیی ئازۆڤستاڵ و شاری ماریوپۆلی لەسەر دەریای ئازۆڤ راگەیاند.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند،"سوپای وڵاتەکەی بەتەواوەتی ناوچەی پیشەسازیی ئازۆڤستاڵی کۆنتڕۆڵکردووە، ئەوەش دوای ئەوە هات کە دوایین سەربازی ئۆکراینی چەکی دانا و خۆی رادەستکرد".

ئاماژەی بەوەشداوە،"رۆژی 20ـی ئایار دوایین گرووپی سەربازانی ئۆکراینی کە لە 531 سەرباز پێکهاتبوون خۆیان رادەستی سوپای رووسیا کرد".

لە سەرەتای مانگی نیسان رووسیا لە دەوروبەری کیێڤی پایتەخت کشاوەتەوە، سەرنجی خستووەتە سەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا.