باری له‌ناكاو له‌م وڵاته‌ راگه‌یه‌ندرا

ڕابه‌ر شه‌كرالی 14/05/2022 - 16:12 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەهۆی بەردەوامی هێرشە ئەلکترۆنییەکان لە وڵاتی کۆستاریکای خۆرهەڵاتی ئەمریکا ''باری لەناکاو'' راگەیاندرا.

بەپێی هەواڵی راگەیاندنی ناوچەکە، حکوومەتی کۆستاریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ماوەیەکە هێرشی ئەلکترۆنیان دەکرێتە سەر، بەرامبەر ئەوەش بڕیاری نوێیان دەرکردووە.

لیژنەی باری لەناکاوی نیشتمانی وڵات بە سەرۆکایەتی سەرۆکی وڵاتەکە، رۆدریگۆ چاڤێز کۆبووەوە و ''باری لەناکاوی'' راگەیاند.

وەزارەتی دارایی کۆستاریکا، بڵاوی کردەوە کە بەهۆی هێرشە ئەلکترۆنیەکانەوە هێشتا سیستمەکانی بە تەواوی کار ناکەن و، رووبەڕووی زیانی دارایی زۆر بوونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، گرووپێک بەناوی ''Conti'' کە بە رووسی قسە دەکات، بەرپرسیارێتی هێرشە ئەلکترۆنیەکەی گرتەئەستۆ بۆ سەر دامەزراوە گرنگەکانی وڵاتەکە.

سەرۆکایەتی دەوڵەتی کۆستاریکا، لە 22ی نیساندا بڵاوی کردەوە کە بە درێژایی یەک هەفتە هێرشی ئەلکترۆنی دەکرێتە سەر دامەزراوەکانی حکوومەت و، هەندێ پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی لەکار کەوتوون.

بەهۆی هێرشەکەوە وەزارەتەکانی دارایی و پەروەردە، دەستەی باڵای هەڵبژاردن و هەندێ لە خزمەتگوزارییەکانی سەر بە سیستمە داراییەکان بە شێوەی کاتیی هەڵپەسێردران.