دراوى نێوده‌وڵه‌تى: دانوستانه‌كانى نێوان ئه‌مریكا وچین كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئابوورى جیهانى ده‌بێت

04/12/2021 - 10:04 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاندوه‌: كه‌دانوستانه‌كانى نێوان ئه‌مریكا وچین ده‌بێته‌ هۆى دروستكردنى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئابوورى جیهان به‌گشتى.

كریستالینا گورگیڤا، به‌رێوه‌به‌رى گشتى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاندوه‌: لوتكه‌ى نێوان جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا وهاوتا چینییه‌كه‌ى چى جین بینگ، هه‌ڵگرى هێمایى ئه‌رێنین بۆ باشتربوونى ئابوورى جیهانى.

گورگیڤا راشیگه‌یاند: دانوستانه‌كانى نێوان ئه‌مریكا وچین هێمایه‌كى ئه‌رێنییه‌، وداوایكرد ته‌واوى وڵاتانى جیهان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى رێوشوێنى تایبه‌ت بكه‌ن بۆ تێپه‌راندنى قه‌یرانى ئابوورى جیهانى.

له‌ماوه‌ى مانگى رابردوو دا، هه‌ر یه‌كه‌ له‌سه‌رۆكى ئه‌مریكا وسه‌رۆكى چین، لوتكه‌یه‌كیان له‌رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌نجامدا، وهه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر باشتركردنى هه‌ماهه‌نگى نێوان چین وئه‌مریكایان كرده‌وه‌ وبایدن رایگه‌یاندبوو: كه‌پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تى واشنتۆن وپه‌كین كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كێبڕكێى نێوانیان نه‌گاته‌ ئاستى دروستكردنى ناكۆكى.