ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە، مەزەندە دەكرێت نیشانەی تووشبوونیان بە "ئۆمیكرۆن" سووك بێت

02/12/2021 - 19:15 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

زانایه‌ك كه‌ دیراسه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ره‌چه‌ڵه‌كى نوێى كۆرۆنا ده‌كات رایگه‌یاند به‌هۆى گۆڕاوى "ئۆمیكرۆن" زیادبوونى ژماره‌ى تووشبوون به‌ "كۆڤید" به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، به‌ڵام نیشانه‌ى تووشبوان به‌ په‌تاكه‌ دواى كوتان واپێده‌چێت كه‌ سووك بن.

سایتى "ئاڕتى" عه‌ره‌بى له‌ ئاژانسیى "رۆیته‌رز"ى گواسته‌وه‌ كه‌وا "ئان فۆن گۆتبرگ" زاناى زینده‌وه‌ره‌ وردبینه‌كان له‌ په‌یمانگاى نیشتیمانى بۆ نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان له‌ باشوورى ئه‌فریقیا گوتى: "په‌تاكه‌ى پێشوو به‌كارده‌هێنرا بۆ خۆپارێزى له‌ (ده‌لتا) به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ (ئۆمیكرۆن)دا كاره‌كه‌ پێناچێت وابێت".

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌رێى ئینته‌رنێته‌وه‌ كه‌ رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى میواندارى كردبوو، ئه‌و زانایه‌ گوتى: خۆى و هاوڕێكانى مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن كه‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ به‌ "ئۆمیكرۆن" و هه‌وكردنه‌ به‌هێزه‌كان له‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌ ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌، نیشانه‌ى كه‌متر توند ده‌رده‌خه‌ن.