رووسیا ده‌ستی كرد به‌ گواستنه‌وه‌ی S-400 بۆ هیندستان

14/11/2021 - 12:37 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆکی فه‌رمانگه‌ی هاریکاری سەربازیی و تەکنیکی فیدراڵیی رووسیا، دیمیتری شوگایێڤ دەستپێکردنی گواستنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانیی S-400ی بۆ هیندستان راگەیاند.

دیمیتری شوگایێڤ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی TASSی رووسی رایگه‌یاند: "رووسیا دەستی کردووە بە راده‌ستكردنی سیستمەکانی S-400 به‌ هیندستان".

هیندستان و رووسیا، لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا، رێككه‌وتنێكیان به‌ به‌های ٥،٤ ملیار دۆلار واژووكرد لە باره‌ی سیستمی بەرگری ئاسمانیی S-400.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ نیسانی ٢٠٢٣دا، پرۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌كه‌ كۆتایی پێ بێت.