"بۆ خۆپاراستن له‌ كۆرۆنا پێویسته‌ دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگیردرێت"

12/11/2021 - 17:03 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی پسپۆڕانی میکرۆبناسی کیلینکی و نەخۆشییە گوازراوەکانی تورکیا و مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی ئیجە، پڕۆفیسۆر دکتۆر مەلتەم تاشبەکان لە میانی بەشداریکردن لە ٢٠ەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی پزیشکی خێزانی کە بۆ چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تەرخان کراوە رایگەیاند: "بەھێزترین شت بەرامبەر ئەم پەتایە وەرگرتنی ڤاکسینە، پێویستە ھەموو کەسێک بەپێی ئەو رێککەوتەی وەزارەتی تەندروستی دیاری کردووە، بچێت ڤاکسین وەربگرێت".

تاشبەکان بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە بە تێپەڕینی کات ئاستی دژەتەنەکان لەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە کەم دەبێتەوە، گوتی: "پێویستە دۆزی بیرخەرەوە وەربگیرێت. ئیدی لە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی mRNA، تەنانەت ئەگەر ڤاکسینی BioNTech وەربگیردرێت دوای شەش مانگ ئاستی دژەتەنەکان کەم دەبێتەوە. بۆیە پێویستە دۆزی سێیەم وەربگیردرێت. بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە کۆرۆنا پێویستە دۆزی سێیەم و ئەگەر پێویست بکات تەنانەت دۆزی چوارەمیش وەربگیردرێت".