لە وڵاتی سودان کودەتای سەربازی ئەنجامدرا

25/10/2021 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌


میدیاکانی سودان ئاماژە بە کودەتایەکی سەربازی لە وڵاتەکە دەکەن و هێزێکی سەربازی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 25-10-2021، کودەتایەکی سەربازی لە وڵاتی سودان ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، عەبدوڵڵا حەمدوک، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و چەند وەزیر و کاربەدەستێکی دیکەی حکومیش دەستگیرکراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە خەرتومی پایتەختی وڵاتەکە بەتەواوی هێڵی ئینتەرنێت بچڕاوە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شارەکەش داخراوە.