تاڵیبان دەست بەسەر 12.4 ملیۆن دۆلاری بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستاندا دەگرێت

16/09/2021 - 11:32 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بانكی ناوه‌ندی ئه‌فغانستان كه‌ ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی تاڵیباندایه‌ رایگه‌یاندوه‌: كه‌ئه‌وان ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر نزیكه‌ی 12.4 ملیۆن دۆلار وئاڵتونی به‌رپرسانی پێشووی ئه‌فغانستاندا، له‌و به‌رپرسانه‌ش جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان ئه‌مروڵا ساڵحی تێدایه‌.

بانكی ناوه‌ندی ئه‌فغانستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: پاره‌ و ئاڵتونه‌كان له‌ماڵه‌كانی به‌رپرسه‌كان هه‌ڵگیراون، هه‌رچه‌نده‌ هێشتا نه‌زانراوه‌ بۆچی ئه‌و پاره‌ وئاڵتونانه‌ له‌ماڵه‌كانیاندا هه‌ڵگیراون.

شوێنی جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان ئه‌مروڵا ساڵح نه‌زانراوه‌. ساڵح به‌ڵێنیداوه‌ به‌رهه‌ڵستی تاڵیبان بكات، هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبو: تاڵیبان برای ئه‌مروڵایان كوشتووه‌.