سەرێ كانى.. تەقينەوەى ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراو شه‌ش كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

26/09/2020 - 21:48 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ئاكامى تەقینەوەى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەى رەئس عەین (سەرێ كانى) باكوورى سووریا، شەش كەس كە یەكێكیان منداڵێك بوو كوژران و سێ سڤیلی دیكه‌ برینداربوون.

لە ناوەندى شارۆچكەى رەئس عەین كه‌ دەكەوێتە بەرامبەر شارۆچكەى جەیلانپنار سەر بە پارێزگاى ئورفا، ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو تەقییەوە.

پێش دوو رۆژ لە رەئس عەین دوو هێرشى تیرۆریستیى دوابەدواى یەك، كوژرانى دوو سڤیل و برینداربوونى ١١ى دیكەى لێكەوتەوە.

هێزە ئەمنییە خۆجێیەکان كە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە لە شوێنى تەقینەوەكە، ئەگەرى ئەوەیان داناوە كە تەقینەوەكە لەلایەن یەپەگە/پەكەكە-وە ئەنجامدرابێت.