ئەمريكا: "لەدژى سەرجەم هێزە بيانييەكانين كە پاڵپشتى حەفتەر دەكەن"

08/07/2020 - 23:33 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

نوێنەرى هەميشەيى ئەمريكا لە نەتەوەيەكگرتووەكان، كيلى كرافت: "ئەمريكا، لە نزيكەوە چاودێرى پێشڕەوييەكانى سەربازە بە كرێگيراوەكانى واگنەر و چەكدارە سودانييەكانى سەر بەوانن لە دامەزراوە نەوتييەكانى باشوور دەكات".

نوێنەرى هەميشەيى ئەمريكا لە نەتەوەيەكگرتووەكان، كيلى كرافت رايگەياند ئەوان لە دژى هەموو دەستوەردانێكى دەرەكى سەربازين لە ليبيا و گوتى، "لە ليبيادا، شوێنى هيچ سەربازێكى بە كرێگيراو يان هێزی دێکە نابێتەوە بە شەڕكەرەكانى (واگنەر) كە بە وەكالەتى حكومەتى رووسيا بۆ پاڵپشتيكردنى هێزەكانى حەفتەر شەڕدەكەن".

كرافت، لە گوتارێكيدا لە ميانى بەشداريكردنى لە دانيشتنى تايبەت بە ليبيا لە ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى بە بەشداريكردنى بەشداربووانى كۆنفرانسى بەرلين رايگەياند، بەردەوامبوونى پێكدادانەكانى ليبيا بووەتە هۆى لەلايەكەوە بۆ قازانجى هەرێمى و لەلايەكى ديكەوە لەدەستدان و لێشاوى چەک و سەربازى بەكرێگێراو بۆ وڵاتەكە بەردەوامە.

كرافت گوتيشى، "لە دژى هەموو دەستوەردانێكى سەربازیى بيانين" و جەختى لەوەش كردەوە كە پێويستە هەموو لايەك بە ئەندامانى ئەنجوومەنى ئاسايشەوە پابەندى ئامبارگۆى چەك بن كە لەسەر ليبيا دانراوە.

كيلى كرافت، بانگەوازى ئەوەى كرد كە سەرجەم ئەوانەى كە لايەنن لە شەڕەكەى ليبيا هەموو هێزە دەرەكييەكان پابەندى ئەو بەڵێنانە بن كە لە كۆنفرانسى بەرلين داويانە و كۆتايى بە ئۆپەراسيۆنە سەربازييەكانيان بهێنن و گوتى، "لە ليبيادا، شوێنى هيچ سەربازێكى بە كرێگيراو يان هێزی دیکە نابێتەوە بە شەڕكەرەكانى (واگنەر) كە بە وەكالەتى حكومەتى رووسيا بۆ پاڵپشتيكردنى هێزەكانى حەفتەر شەڕدەكەن".

كرافت ئەوەشى راگەياند، "ئەمريكا، لە نزيكەوە چاودێرى پێشڕەوييەكانى سەربازە بە كرێگيراوەكانى واگنەر و چەكدارە سودانييەكانى كە سەر بەوانن لە دامەزراوە نەوتييەكانى باشوور دەكات. راپۆرتمان لەسەر ئەوە بۆ هاتووە كە بەمەبەستى دەستگرتنە سەر كێلگە نەوتييەكان مين و پێداويستى سەربازى جێگيردەكەن".