هه‌سارۆكه‌یه‌كى گه‌وره‌ روو له‌ هه‌ساره‌ى زه‌وى ده‌كات 

07/03/2020 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنۆلۆجیا

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

 

 

له‌ مانگى داهاتوو هه‌سارۆكه‌یه‌ك به‌ قه‌باره‌ى چیاى ئیڤرست به‌ ئاراسته‌ى هه‌ساره‌ى زه‌وى نزیكده‌بێته‌وه‌ ، زانایانیش به‌ دوورى نازانن خۆى به‌ هه‌ساره‌كه‌مان بكێشێت .

پانى ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ له‌ نێوان (1 – 2.5 ) میله‌ و ، له‌لایه‌ن زانایان به‌ " 1998OR2) ) " ناونراوه‌ ، به‌ دوورى سێ ملیۆن و (908) هه‌زار و (791) میل ده‌ڕوات و ، به‌ خێرایی )19) هه‌زار (461) میل له‌ كاتژمێرێك ده‌جولێت .

بۆیه‌كه‌مین جار ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ له‌ ساڵى 1998 له‌ ریگه‌ى ده‌زگاى ناسا ئاشكراكرا و ، ده‌وترێت " قه‌باره‌كه‌ى هێنده‌ گه‌وره‌یه‌ ، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ر زه‌وى بكه‌وێت كاریگه‌رییه‌كى جیهانى له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان جێبهێڵێت " .

پێشبینده‌كرێت ئه‌م هه‌سارۆكه‌یه‌ له‌ رۆژى (29) نیسانى داهاتوو زۆر له‌ هه‌ساره‌ى زه‌وى نزیكبێته‌وه‌ ، به‌ دیاریكراویش له‌ كاتژمێر (04:56) خوله‌كى به‌یانى ، ئه‌مه‌ش به‌ پێى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ له‌ ته‌نه‌ نزیكه‌كانى هه‌ساره‌ى زه‌وى (NEAT) ، كه‌ سه‌ر به‌ ناسایه‌ ، ئه‌م سه‌نته‌ره‌ش به‌ ووردى چاودێرى ته‌نى ئاسمانی نزیك له‌ زه‌وى ده‌كات .

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كى ستیڤن برادڤۆى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر و پڕۆژه‌ى (NEAT) هاتووه‌ ، دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ له‌ دواى ئه‌وه‌ دێت ، كه‌ ده‌زگاى ناسا نوێترین ئامێرى كۆمپیوته‌رى و شیكردنه‌وه‌ى داتاكانى دروستكرد ، ئه‌م ئامێره‌ش به‌ خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ته‌نانه‌ ده‌كات ، كه‌ نزیكن له‌ هه‌ساره‌ى زه‌وى .

له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى رابردووش ئه‌م هه‌سارۆكه‌یه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ى سه‌ردێرى زۆربه‌ى رۆژنامه‌ جیهانییه‌كانى بوارى زانست و گه‌ردوونناسى ، به‌ تایبه‌تى كه‌ له‌ ده‌ورى زه‌وى ده‌سوڕێته‌وه‌ .

 

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر