دیجیتاڵ میدیای سپێده
گالیسكه‌ى "پاركه‌ر سۆلار پڕۆپ " خۆى بۆههڵدان ئامادهدات بۆ ئه‌نجامدانى گه‌شتێك كه له خۆر نزیك ده‌بێته‌وه ، ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه‌ش زۆر زیاتره له‌و گالیسكهیهى پێشتر به‌ره‌و رووى ئه‌م هه‌ساره‌یه چووبوو ، ئامانجیش له هه‌ڵدانى ئه‌م گالیسكه‌یه كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانیارى نوێیه له‌سه‌ر چاڵاكى خۆر و ، به‌ده‌ستهێنانى تواناى زانایان بۆ پێشبینى زیاتر له‌سه‌ر رووداوه‌كان و دیارده‌كانى كه‌ش و هه‌وا ، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیان هه‌یه له هه‌ساره‌ى زه‌وى .
خێرایى ئه‌م گالیسكه‌یه نزیكه‌ى (692) هه‌زار كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا و ، له كۆتایى گهیشتهكهشیدا ده‌گاته خاڵێك ، ئه‌و خاڵه‌ش شه‌ش ملیۆن كیلۆمه‌تر له سه‌ر رووى خۆر دوور ده‌بێت و ، له هه‌مان كاتدا رووبه‌رووى پله‌یه‌كى گه‌رمى ده‌بێته‌وه كه ده‌گاته هه‌زار و 400 پله‌ى سه‌دی .
هه‌رچه‌نده ئه‌م گه‌شتكردنه زۆر مه‌ترسیداره و ماوه‌كه‌شى حه‌وت ساڵ ده‌خایه‌نێت ، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌نجامى زۆر گرنگ بخاتهدهستى زانایان ، چونكه گالیسگهى (پاركه‌ر سۆلار پڕۆب ) ده‌توانێت په‌ڵه‌ى خۆر ببڕێت ، ئه‌م په‌ڵه‌یه‌ش په‌ڵه‌یه‌كى گازیه له ده‌ورى خۆر ، ده‌بێته هۆى ده‌ركه‌وتنى دیارده‌كانى وه‌ك خۆره‌با و دره‌وشانه‌وه‌ى خۆر و ده‌رچوونى پارچه‌ى خهرمانهیى له خۆره‌وه بۆ ده‌ره‌وه .
زانایانیش له ده‌زگاى ئاسمانى ئه‌مریكا (ناسا ) ، گالیسكه‌ى (پاركه‌ر سۆلار پڕۆب ) بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى بوارى موگناتیسى له په‌ڵه‌ى خۆر به‌كاردێنن ، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان پێده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى باشتر پێشبینى چاڵاكى خۆر له داهاتوو بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش به یارمه‌تى گالیسكه‌ى نوێى ئه‌وروپا ده‌بێت كه له دواى (پاڕكهر سۆلار پڕۆب ) ده‌نێردرێت ، ئه‌ویش له دووریهكى زیاتر له خۆر جێگیر ده‌بێت و سه‌رقاڵى وێنه‌گرتن ده‌بێت .
ئێستا كۆمپانیاى "ئێرباس " له به‌ریتانیا ئه‌م گالیسه نوێیه‌ى ئه‌وروپا دروست ده‌كات و به (سۆلار ئۆربیتهیر ) ناوده‌برێت و له ساڵى داهاتووش هه‌ڵده‌درێت .
ئاماده‌كردنى : هیوا قادر