×

ئاگادارکردنەوە

JUser: :_load: نەتوانرا بەکارهێنەر بکرێتەوە بە id: 759

مۆبایلێكی نوێ كێبڕكێ ی ئایفۆن و گالاكسی ده‌كات …

30/07/2016 - 00:55 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنه‌لۆژیا

له‌ ئێستادا ده‌یان كۆمپانیای جیهانی له‌ بواری به‌رهه‌م هێنانی مۆبایلی هۆشمه‌ند كارده‌كه‌ن و له‌ به‌نێو بانگترینیان كۆمپانیای ئه‌پڵ ی ئه‌مریكی و سامسۆنگی كۆریان …

به‌ڵام جیاواز له‌و 2 كۆمپانیایه‌ ، كۆمپانیای تریش هه‌ن كه‌ مۆبایلی هۆشمه‌ند به‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌رزتر و نرخی كه‌متر دروست ده‌كه‌ن …

به‌شی پێداچوونه‌وه‌ی ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌كانی ماڵپه‌ری تێك ئای ئه‌مجاره‌ مۆبایلێكی هۆشمه‌ندتان پێ ئاشنا ده‌كات كه‌ ڕكابه‌ری ئایفۆنی ئه‌مریكی و سامسۆنگی كۆری ده‌كات ، له‌هه‌مان كاتدا نرخیشی هه‌رزارنتره‌ …

مۆبایلی هۆشمه‌ندی B7 كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌نێوبانگی (كلارمین)ه‌وه‌ دروست ده‌كرێت و له‌ ئێستادا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌م مۆبایله‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت ….

یه‌كێك له‌ تایبه‌مه‌نده‌ هه‌ره‌ جیاوازه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌ ، ڕوونی كامێرا و به‌هێزی پاتریه‌كه‌تی به‌ شێوه‌یه‌ك كامێرای پشته‌وه‌ی 16 مێگاپێكسله‌ و توانای پاتریه‌كه‌ی 3000 میللی ئه‌مپێره‌ له‌ كاتژمێرێكدا…

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی B7 بریتین له‌ :

قه‌باره‌ی شاشه‌ : 5.5 ئینج

ڕام : 4 گێگابایت

بیرگه‌ی ناوه‌كی (میمۆری ) :64 گێگابایت

كامیرای پشته‌وه‌ :16 مێگا پێكسڵ

كامێرای پێشه‌وه‌ : 8 مێگاپێكسڵ

وه‌گه‌رخه‌ڕ(سیسته‌م): ئه‌ندرۆید

وه‌شانی سیسته‌م : 6.0 (ماڕشمالو)

پڕۆسێسه‌ر : MT6755 -Quad 1.9 GHz, Quad 1.1 GHz

ڕوونی شاشه‌ :   1920×1080 پێكسڵ

توانای پاتریه‌كه‌ی : 3000 میللی ئه‌مپێر له‌ كاتژمیرێكدا

سیم كارت : 2 سیمكارت

بلوتوس : 4.0

نرخ : 399 دۆلاری ئه‌مریكی

له‌ خواره‌وه‌ به‌روارد كردن له‌ نێوان كۆتا به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سامسۆنگ و كلارمین ببینه‌…

 

 

تایبه‌تمه‌ندیIPHONE 6SGALAXSY S7CLARIMN B7
     كامێرای پێشه‌وه‌ 5 مێگاپێكسل 5 مێگاپێكسڵ 8 مێگاپێكسڵ
     كامێرای پشته‌وه‌ 12 مێگا پێكسڵ 12 مێگاپێكسڵ 16 مێگاپێكسڵ
     قه‌باره‌ی شاشه‌ 4.7 ئینج 5.1 ئینج 5.5 ئینج
 سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر ئای ئۆ ئێس 9 ئه‌ندرۆید -6 ئه‌ندرۆید 6
ڕام 2 گێگابایت 4 گێگابایت 4 گێگابایت
میمۆری 16،64،128 گێگابایت 32،64گێگابایت 64 گێگابایت
توانای پاتریه‌كه‌ی 1715 mAh 3000 mAh 3000 mAh
سیم كارد 1 سیم-نانۆ 1 سیم -مایكرۆ 2 سیم -مایكڕۆ
ڕوونی شاشه‌  1334*750 پێكسڵ 1440*2560  پێكسڵ 1920×1080  پێكسڵ
قه‌باره‌ی مۆبایله‌كه‌ 138.3 x 67.1 x 7.1 mm 142.4 x 69.6 x7.9 mm 154.3 x 74.9 x 7 mm
ڕه‌نگ 4 ڕه‌نگ 2 ڕه‌نگ 3 ڕه‌نگ
واده‌ی بڵاوبونه‌وه‌ مانگی 9ی 2015 مانگی 2ی 2016  مانگی 2 ی 2016

ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌شێك بوو له‌ پێداچوونه‌وه‌ه‌ی ماڵپه‌ری تێك ئای بۆ مۆبایلی هۆشمه‌ندی B7كه‌ تیایدا ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ زۆرێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی له‌ ئایفۆن 6 و گالاكسی 7 زیاتره‌ …

ڕەنگاڵە