ژماره‌ی تووشبووان بە كۆرۆنا له‌ جیهاندا، ٤٦ ملیۆنی تێپه‌ڕاند

31/10/2020 - 18:24 بڵاوکراوەتەوە لە كۆڕۆنا

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ جیهاندا، ٤٦ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.

ماڵپه‌ڕی Worldometer كه‌ رۆژانه‌ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه‌، بڵاوی کردەوە کە تا ئێستا، ٤٦ ملیۆن و ٩٥١ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ١٩٥ هه‌زار و ٨٨ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كۆرۆنا به‌توندترین شێوه‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا و تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٣١٨ هه‌زار و ٦٥٣ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ لەو وڵاتە تۆمار كراوه‌.

تا ئێستا ٣٣ ملیۆن و ٢٩٥ هه‌زار و ٧٦٧ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.


كورته‌                      SpedaXCorona