دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در ره‌تی كرده‌وه كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كشابێتنه‌وه و رایگه‌یاند كه "ئه‌مجاره كۆماری ئیسلامی ئێران فشاری له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی شیعه دروست نه‌كردووه".
موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌یان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه: "بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌یڵێم كه ئه‌مجاره كۆماری ئیسلامی ئێران، فشاری له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی شیعه دروست نه‌كردووه".
راشیگه‌یاندووه: "ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه باس له‌وه ده‌كات كه گوایه كشانه‌وه‌مان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانه‌وه بووه، دووره له راستییه‌وه".
موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه "هه‌ندێك له‌و لایه‌نه‌نانه‌ی كه به باڵی ئێران ده‌ناسرێن، پێشێبكاریی سیاسی دژبه دادگای عێراقی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن دادگا ملكه‌چی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بكه‌ن، جگه له‌وه‌یش فشاری سیاسی بۆسه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه چی سه‌ربه‌خۆكان یان لایه‌نه غه‌یره شیعه‌كان دروست كردووه، به‌تایبه‌تیش كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "من له پلان و هه‌وڵی هه‌ندێك لایه‌ن بۆ له‌ناوبردنی عێراق كشامه‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی دیكه ترسیان له زیادبوونی فشاری نابه‌جێ، توندوتیژی و ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی دادگا و هه‌روه‌ها پروپاگه‌نده‌ی درۆ هه‌یه".
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا راشیگه‌یاندووه "داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م رووبه‌ڕووی فشاره تایفه‌گه‌رییه‌كان ببنه‌وه و هه‌ڵوێستێكی ئازایانه له‌پێناو چاكسازیی و رزگاركردنی نیشتمان نیشان بده‌ن".