دیجیتال میدیای سپێده
وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: دواكەوتنی دابەشكردنی نەوتی سپی لە دەستی ئێمە دا نییەو پەیوەندی بە بەغداوە هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، كەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: دواكەوتنی دابەشكردنی نەوتی سپی لە دەستی ئێمە دا نییە، چونكە ئێمە خۆمان بەرهەمی ناهێنین، بەڵكو بە هاوكاری حكومەتی عێراق دەیهێنین، بۆیە پێویستە بەردەوام بین لەگەڵ ئەوان، ئەگەر دواشكەوێت پێیان دەڵێین چارەسەری بكەن .
ئەوەشی خستەڕوو: ڕێككەوتنمان لەگەڵ حكومەتی عێراق ئەوەبوو بەسێ قۆناغ بڕی 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان بنێرن و تائێستا قۆناغی یەكەم هاتووە و دەست بە دابەشكردنی كراوە.
جێگەی باسە، پێشتر وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: نەوتی سپی دەگەنینە هەموو ماڵەكانی هەرێمی كوردستان و خۆم سەردانی ماڵان دەكەم و لەگەیشتنی دڵنیا دەبمەوە.