دیجیتال میدیای سپێده
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگهیاند ، ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە2-12-2020 بهرله نیوەڕۆ، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێ كردنی پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 فیدراڵی عێراق،
ههروهها سهرچاوهكه ئهوهیشی خسته روو كه له كۆبوونهوهكه چهند پرسێكی دیكهش دهخرێته روو وهكو:پرۆژەی دیراسەكردن و رێكخستننەوەی رسومات كە لە بەرانبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت،دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی، پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵە لەبڕی پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – عێراق