دیجیتاڵ میدیای سپێده
شاره‌زایانى بوارى ئابورى له‌عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن: تا كۆتایى ئه‌م ساڵ، عێراق 180 ملیار دۆلار به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر بێت ونرخهكانى نه‌وت به‌و شێوه‌یه به‌به‌رزى بمێننه‌وه.
سه‌فوان قوسه‌ى، شاره‌زایى ئابورى له‌عێراق رایگه‌یاندوه: به‌هۆى به‌رده‌وامى قه‌یرانى نێوان روسیا وئۆكرانیاوه، كه‌یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌جیهان دا، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى عێراق تا كۆتایى ئه‌م ساڵ 180 ملیار دۆلار به‌ده‌ست بهێنێت.
قوسه‌ى رایگه‌یاندوه: رێكخراوى ئۆپێك رێگه‌ى به‌عێراق داوه به‌زیادكردنى هه‌نارده‌كردنى خۆى بۆ 72 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، كه‌ده‌كاته رێژه‌ى 150%ى ئه‌و زیاده‌یه‌ى كه‌پێشتر له‌سه‌رى رێككه‌وتوون، به‌مه‌ش زیاده‌ى مانگانه ده‌گاته 47 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: جه‌نگى روسیا وئۆكرانیا ودۆخى ئێستاى ئه‌و دوو وڵاته، بۆته هۆى ئه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت به‌رزببنه‌وه، وبه‌مه‌ش عێراق ساڵانه یه‌ك ملیار دۆلار به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر بێت ونرخهكانى نه‌وت به‌رزببنه‌وه به‌رێژه‌ى یه‌ك دۆلارى رۆژانه بۆ ساڵێكى ته‌واو.
قوسه‌ى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له‌سه‌ره‌تایى ساڵه‌وه نرخه‌كان بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 90 دۆلاریان تێپه‌ڕاندوه، به‌مه‌ش داهاتى عێراق به‌رێژه‌ى 90 ملیار دۆلار بۆ ئه‌م ساڵ ده‌بێت، وئه‌گه‌ر نرخه‌كان هه‌ر به‌به‌رزى بمێننه‌وه عێراق 180 ملیار دۆلار تا كۆتایى ساڵى 2022 به‌ده‌ست ده‌هێنێت.