دیجیتاڵ میدیاى سپێده
هێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی تۆڕێکی نوستوی داعشیان دهستگیر كرد، کە لەپێنج چه کدار پێکهاتبوون.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە تۆڕێك دەستگیربكەن كە ئەندامەكانی بە شانە نوستووەكان دادەنرێن و ژمارەیان پێنج تۆمەتباری داواكراوە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر.
ئاماژهى بهوهشكردووه، لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانیان بەوەداناوە كە فەرمانیان پێكراوە بۆ “سەرلەنوێ ڕێكخستنەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی”، هەروەك دانیاناوە بەوەی پێشتر سەر بە دیوانی (جوند)ی ویلایەتی كەركوك-ی داعش بوون.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئاشكراشیكردووە، هەندێكیان بەشدارییان لەو هێرشانەدا كردووە كە كرانەسەر گوندی بەشیر و پاڵاوگەی بێجی، جگە لە ڕێگریكردن لە هێزە ئەمنییەكانی پارێزگاكە.
تۆمەتباران وتەیان لێوەرگیراوە و ڕاپێچی دادگا كراون بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی دادپەروەرانە بەرامبەریان، وەك ئەوەی لە بەیاننامەكەدا هاتووە.