له‌سه‌ر به‌ قاچاخ بردنی نه‌وت، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامى عێراق ده‌داته‌وه‌

24/09/2020 - 19:05 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌توندی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كرودستان ره‌تده‌كاته‌وه‌، ئه‌م جۆره‌ پڕوپاگه‌ندانه‌ بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ژماره‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌ و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دیلۆیت وردبینیان بۆ ده‌كرێت و بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕو، راستتر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی هه‌مان، رێكاری حكومه‌تی هه‌رێم بگرێته‌به‌ر، به‌ واتای ئه‌وه‌ی كه‌ رێگه‌ بدات، به‌وردبینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو شه‌فافیه‌ت و به‌پرسیارێتی زیاتر له‌ كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق دا.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان باسی له‌وه‌شكردوه‌، "دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ نه‌وت و غاز".

دوێنێ وه‌زیرى دارایى عێراق رۆژى چوارشه‌ممه‌ دووپاتیكردبوویه‌وه‌، هه‌رێم بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ى به‌قاچاخبردنى نه‌وت، گرفتى زۆرى بۆ پابه‌ندبوونى عێراق به‌ رێككه‌وتنى ئۆپیك.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ (ئێس بى گڵۆبال بلاتس) عه‌لى عه‌للاوى گوتبووى: هه‌رێمى كوردستان هۆكارى سه‌ره‌كیى پابه‌ندنه‌بوونى ته‌واوى عێراقه‌ به‌ رێككه‌وتنى ئۆپێك پڵه‌س.