هەڵبژاردە ئۆڵمپی عێراق گه‌یشته چوار گۆشەی زێرینی ئاسیا و له قۆناغه‌دا ڕوبه‌ڕووی ژاپۆن ده‌بێته‌وه.
له دواین یاری قۆناغی 8ی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بۆ هەڵبژاردەکانی خوار تەمەن 23 ساڵ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ڤێتنام ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه.
شێرەکانی ڕافیدێن توانییان بە تاکە گۆڵێکی عەلی جاسم كه له‌ڕێگه‌ی لێدانی سزاوه له خوله‌كی 64 تۆماریكرد بردنەوە تۆمار بکەن و وەک چوارەم هەڵبژاردە خۆیان بگه‌یه‌ننه چوار گۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتییەکە، هاوشانی هه‌ڵبژارده‌كانی ژاپۆن و ئۆزبەکستان و ئەندۆنیسیا.
ڕۆژی دوو شەممەش 29ی نیسانی 2024 قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئاسیایی خوار تەمەن 23 ساڵ به‌یاری ئەندۆنیسیا - ئۆزبەکستان له كاتژمێر17:00 ده‌ستپێده‌كات و له كاتژمێر 20:30 خوله‌كیش عێراق - ژاپۆن ڕوبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه.