كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید رایگەیاند ، دەبێت هەوڵبدەین هەموو هەوڵێك بدەین، زۆریش دڵخۆشین، چونكە دەرفەتێكی زۆر باشە بۆ سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی، سەختییەكان زۆر دەبن، بەڵام ئێمە پاڵنەرێكی گەورەمان هەیە بۆ ئەوەی ئاستێكی باش پێشكەش بكەین و ئەنجامێكی باش تۆمار بكەین.
ئەنچیلۆتی وتی ، ڕیاڵ مەدرید و بایرن دوو یانەی هاوشێوەن، مێژوویەكی گەورە و سەركەوتنی گەورەیان هەیە لە چامپیۆنزلیگ، ئێمەش ڕێز لە یەكتر دەگرین، لە یاری چووندا لە ئێمە باشتر یارییان كرد.
كارلیتۆ وتیشی ، ئێمە گەشبین نین، بەڵام جۆش و خرۆشێكی زۆرمان هەیە، زۆر باش ئەو سەختییانە دەزانین كە چاوەڕێمان دەكەن.
ئەوەیشی وت ، لونین یاری دەكات، پلانی ئێمەش هەمان شتە لەگەڵ ئەوانەی لە پێكان دەگەڕێنەوە كۆرتوا باشە، بەڵام پێویستی بە كات هەیە بۆ ئەوەی بگاتە باشترین ئاستەكانی و یارییەكی تەواو ئەنجام بدات.
دەشێڵت ، لە یاری چووندا دەمانتوانی لە هێڵی بەرگریدا زۆر شت بكەین... بەڵام ئەمشەو دەبێت كۆنتڕۆڵی خۆمان بكەین و بە چڕی یاری بكەین.
وتی ، متمانەم بەخۆم هەیە، چونكە من ڕاهێنەری ڕیال مەدریدم، بەهۆی ئەم تیپە و هاندەرانەوە، هەروەها باوەڕمان وایە كە ئێمە لایەنی باشین، هەروەها توخێل باوەڕی بەوە دەبێت كە خۆی و یاریزانەكانی باشترن... ئەمڕۆ دەبێت چێژ وەربگرین، سبەی هەست بە نیگەرانی دەكەین”.
رایگەیاند ، رۆیشتنم لە بایرن چیرۆكێكی كۆنە، كاتێكیش پاڵپشتی یانەكە نادۆزیتەوە، باشترە جیاببیتەوە... و پەیوەندییەكی نایابم لەگەڵ ئولی هۆنێس و ڕومێنیگ هەیە.
لەكۆتاییدا وتی ، بایرن هاوشێوەی ڕیال مەدریدە، یاریزانی بەئەزموونیان هەیە و كارەكتەری تیپەكە بەباشی دەزانن، ڕەنگە یارییەكە بچێتە كاتی زیادكراوەوە.