هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

كارگێری بەرشلۆنە هەڕەشەی دوورخستنەوەی چاڤی و ئەستێرەكانی دەكات

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، داهاتووی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە مەترسیدایە، سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا بڕیاری ڕۆیشتنی دوای كۆتایی وەرزی ئێستای هەڵوەشاندەوە و ڕاگەیاندنی بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەكەی رایگەیاند.

ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، دۆخەكە لەناو ئیدارەی بەرشلۆنە گۆڕاوە، دوای دۆڕانی تیپەكە بە جیرۆنا (2-4)، هەروەها دابەزینی بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی لالیگا.

ئیدارەی یانەكە پێی وایە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە كۆتایی وەرزدا یەكسان دەبێت بە شكست، دوای ئەوە دەبێت بڕیارەكان سەبارەت بە لیستی یاریزانان و تەنانەت چارەنووسی ڕاهێنەرەكەش بدرێت، بەپێی ڕۆژنامەكە.

ئیدارەی بەرشەلۆنە بەپەلە هەموو بڕیارەكانی سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانان، خواستن، یان ڕۆیشتنی یاریزانان دواخست، تا ئەو كاتەی دەزانرێت تیپەكە چ پێگەیەك لە خولە ناوخۆییەكان بەدەست دەهێنێت.

بەرشلۆنە لە وەرزی داهاتوودا بەشداری لە جامی سوپەری ئیسپانیا ناكات ئەگەر جیرۆنا تا كۆتایی لالیگا شوێنی خۆی لە پلەی دووەم بپارێزێت.

ڕۆژنامەی "ئاس" بڵاویكردەوە، خوان لاپۆرتای، سەرۆكی بەرشلۆنە و دیكۆی بەڕێوەبەری وەرزشی، درێغی ناكەن لە بڕیاردانی ڕێگریكردن، هەرچەندە بە ئازار بێت، ئەگەر تیپەكە نەتوانێت دەست بەسەر پلەی دووەمدا بگرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆیشتنی چاڤی بڕیارێكی سەیر نابێت بۆ لاپۆرتا، چونكە پێشتر ئەو بابەتەی پێشنیازی ئیدارەی یانەكەی كردبوو دوای كلاسیكۆ كە دۆڕان بەئەنجامی (3-2 گۆڵ لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید، پاڵپشتی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانیشی وەرگرت.

ڕۆژنامە ئیسپانییەكە لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: ڕەنگە ئیدارەی یانەكە ئەو یاریزانانەش بكەنە قوربانی كە زۆرترین بەهای بازاڕیان لە تیپەكەدا هەیە، وەك ڕۆناڵد ئاراوخۆ و فرێنكی دی یۆنگ، جگە لە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی، بە لەبەرچاوگرتنی تەمەن و مووچەی بەرزەكەی.

تەنانەت ڕەنگە پێدری لە لیستی یاریزانە دەست لێنەدراوەكان دوور بخرێتەوە و دوای خراپی وەرزەكەی پێشكەشی فرۆشتن بكرێت.

جگە لەوەش ئیدارەی بەرشەلۆنە دۆسیەی نوێكردنەوەی گرێبەستی سێرجی ڕۆبێرتۆش بۆ كاتێكی نادیار دوادەخات، ئەمەش بە پشتگوێخستنی داوای چاڤی بۆ هێشتنەوەی ئەو دۆسیەیە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • ڕۆناڵدۆ: ئارسناڵ نازناوی پریمەرلیگ ناباتەوە

    کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی یانەی ناسری سعودی پێی وایە ئارسناڵ نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەست ناهێنێت، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ململانێ توندەکەی لەگەڵ مان سیتی. ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ لە پلەی دووەمی پرێمەرلیگدایە و تەنها بە دوو خاڵ لە دوای مانچس

  • پێكهاته‌ی پێشبینی كراوی مان سیتی و وێستهام یونایتد له‌ دوا گه‌ڕی خولی ئینگلیزی

    بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی كۆتایی خولی نایابی ئینگلیزی هەردوو یانەی مانچستەرسیتی و وێستهام یونایتد رووبەرووی یەكترببنەوە. یارییەكە كاتژمێر(6:00)ـی ئێوارە بەكاتی هەولێر بەرێوەدەچێت ، بەبردنەوەی ئەو یارییە مان سیتی راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی پرێمەرل

  • تۆخێل: هاری كین به‌شداری دواین یاری ناكات

    هاری کەین کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەهۆی پێکانەوە لە دواین یاری یانەی بایرن میونشن لە خولی ئەڵمانیا بەشداری ناکات، بەپێی ئەوەی تۆماس توخێلی ڕاهێنەرەکەی ڕایگەیاندووە. توخێل وتی: هاری چارەسەری پزیشکی لەگەڵ پزیشکە تایبەتەکەی دەکات، ئیتر لێرە نییە (ل

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار