هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پاریس سان جێرمان یه‌ك هەنگاو لە بردنەوەی نازناوی خولی فه‌ره‌نسی دووره‌

پاریس سان جێرمان هەنگاوێكی تر لە بردنەوەی نازناوی خولی یانەكانی فەڕەنسا نزیك كەوتەوە كاتێك لە یارییەكانی گەڕی 29 بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە لۆریانی بردەوە.

عوسمان دێمبلی لەخولەكی 19 گۆڵی یەكەمی بۆ پاریس سان جێرمان تۆمار كرد، دوای سێ خولەكی تر كیلیان مباپێ گۆڵی دووەمی پاریسیەكانی تۆمار كرد،لەخولەكی 60 عوسمان دێمبلی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆمار كرد، لەكۆتا خولەكیش كیلیان مبابێ گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی تیپەكەی تۆمار كرد.

بەم دوو گۆڵەش كیلیان مباپێ بووە خاوەنی 26 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ ده‌بینێرت.

پاریس سان جێرمانیش لە پێشەنگ بووە خاوەنی 69 خاڵ لە چوار یاری داهاتوو پێویستی بەیەك بردەوەی تر هەیە تا بە فەرمی ببێتە پاڵەوان.

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار