هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

شورته‌ له‌ یاریگای فرانسۆ هه‌ریری هه‌ولێری گۆڵباران كرد

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق شوڕتە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەولێری بردەوە.

لە هەفتەی 23 خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هه‌ریری تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری شوڕتەی کرد.

لە تایمی یەکەم هێرش لەلایەن هەردوولاوە بینرا، هەولێری خاوەن یاریگا بە پشت بەستن بە هاندەرانی لە خولەکی 31 لەڕێی یاریزان محەمەد قاسم گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام دڵخۆشیان زۆری نەخەیاند لە خولەکی 40 موهەنەد عەلی ئەنجامەکەی بۆ شوڕتە یەکسانکردەوە و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم شوڕتەی میوان باشتر بینران، لە خولەکی 50 حوسێن عەلی دووەم گۆڵی شوڕتەی تۆمارکرد، پاش ئەو گۆڵەش لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون تا لە خولەکی 74 عەلی حوسنی گۆڵی سێیەمی بۆ تۆمارکردن و لە خولەکی 87یش زیدان عەبدولجەبار بۆ چوارم جار گۆڵەکەی هەولێری هەژاند، پێش کۆتایی یارییەکەش و لە خولەکی سێی کاتی زیادکراو محەمەد قاسم دووەم گۆڵی خۆی و هەولێری له‌ یارییه‌كه‌دا تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش هەولێر خاڵەکانی لە 24 خاڵ مایەوە لە پلەی 14یەم، شوڕتەش خاڵەکانی بوون بە 54 خاڵ و پێگه‌ی خۆی لە پلەی یەکەم قایمتر كرد.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار