هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

باران بارین له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هەرێم ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

شەپۆلێکی تری باران بارین کە سەرچاوەی هەردوو دەریای ناوەڕاست و دریایی سورە لە ئێوارە بۆ شەوی سێ شەممە 30/4/2024 سەرەتایی شەپولەکە دەگاتە ناوچەکانی هەرێم و باران بارینەکە سەرجەم ناوچەکان دەگڕێتەوه‌.

پشتیوان ابراهیم شارەزا لە بواری کەشناسی بە ( سپێدە)ی ڕایگەیاند،"شەپۆلێکی تری باران بارین کە سەرچاوەی هەردوو دەریای ناوەڕاست و دریایی سورە لە ئیوارە بۆ شەوی سێ شەممە 30/4/2024 سەرەتایی شەپولەکە دەگاتە ناوچەکانی هەرێم و باران بارینەکە سەرجەم ناوچەکان دەگڕێتەوە و بەشێوازی بچڕ بچڕ پاشان لە شەوی دووشەممە تاوە بارانی بەخوڕ لەکەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقە و بارینی تەرزە هەیە لە ناوچە جیاوازەکان ئەم شەپۆلە تاوەکو ئیوارەی 6/5/2024 بەردەوام دەبێت و پاشان کۆتایی دێت ."

وتیشی، " لەم شەپۆلەدا بارانەکە مامناوەند و بەهێز دەبێت لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقەی بەهێز و تەرزە ."

پشتیوان ابراهیم، راشی گه‌یاند،"بارانی باش دەباڕێ و ڕێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگڕێتەوە وە هەروەها بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکە لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ لەو شوێنانەی کە پێشتر تیایاندا لافاو دروست بووە بەتایبەتی چەم و دۆڵەکان و ئەو شوێنانەی کە پێشتر لە سەنتەری شارەکان لافاو تیاندا روویداوە و ئەگەری دوبارە بونەوەی هەیە وەک ئیدارەی گەرمیان ، هەولێر ، ئیدارەی ڕاپەرین ، ئاکرێ ، پاڕێزگای دهۆک ، دەشتی شارەزوور ، هەڵەبجەی شەهید و کفری وە هەروەها ئەگەری دروست بونی گەواڵە هەوری بەهێز هەیە لە ناوچە جیاوازەکان ."

ده‌شلێت،"ناوبەناو خێرایی با دەست بەچالاکوی دەکات و بەپێی ناوچەکان کاریگەری دەبێت و لە ناوچەشاخاوییەکان خێرایی زیاترە، لەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرمایش لە 7پلە بۆ 10پلە بەپێی ناوچەکان دەست بە نزم بونەوە دەکات ."

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار