دوێنێ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ گومانی له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق دروستكرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیان ده‌نگیان بۆ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی لادانی سێكسی نه‌داوه، فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رونكردنه‌وه‌ی بڵاوكردوهتهوهو ده‌ڵێ ده‌نگمان داوه.
ڕوونکردنەوەیەک لە فراکسۆنی ( یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان)ەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە یاسای قەدەغەکردنی لەشفرۆشی و لادانی سێکسی (مكافحة البغاء والشذوذ الجنسي) :-
١) ئێمە وەک فراکسۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەنگمانداوە بەیاساکە و پشتیوانی بووین بە ئەرکێکی ئاینی و مرۆیی و نیشتیمانی خۆمان زانیوە.
بفەرموون ئەوەش لینکی ڤیدۆی کاتی دەنگدان لەسەر یاساکە. (3:08) و (4:26)دا.
https://youtu.be/K65eSkR9qZE?si=1PZgJZy6ZU5esYOD
٢) هەموو فراکسیۆن و کەسێک ئازادە دەنگ بدات یان لە سەر هەر یاسایەک، ئەوە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە چۆن وەڵامی هاووڵاتیان و دەنگدەران و بەرنامەی هەڵبژادنیان دەدەنەوە.
٣) ئێمە وەک فراکسۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان هەڵوێستەکانمان لە سەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستانە هەر پڕۆژەو بڕیار‌و یاسایەک لەبەرژەوەندی ( دین و ژینی ) هاووڵاتیان بێت ئێمە پشتیوانی دەبین.
فراکسۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٤/٥/٩