ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌فته‌ی 24ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی وه‌رزشی مینا له كاتژمێر 18:00 خولهك.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری نه‌ورۆز وه‌لی كه‌ریم و شوێنگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نزار مه‌حروسی سوری یانه‌كه له ئه‌ركێكی تاراده‌یه‌ك ئاسان له‌به‌سڕه ڕوبه‌ڕووی مینا ده‌بێته‌وه.
كوڕانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری ئاماده‌كاریه‌كی زیاتریان كردوه بۆیارییهكه كاتێك هه‌فته‌ی ڕابردوو به بڕیاری لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یاری نه‌ورۆز به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به له هه‌فته‌ی 23ـی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا به‌هۆی ئاماده‌بوونی چه‌ند یاریزانێكی ته‌ڵه‌به له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق.
نزار مه‌حروس له یاریه‌كدا بێ به‌شده‌بێت له تواناكانی هه‌ریه‌كه له یاریزانان ئه‌حمه‌د خالید به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارتهكانییهوه و ویڵینگتۆن تایرا به‌هۆی پێكانه‌وه.
نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كات له 23 گه‌ڕی ڕابردوو خاوه‌نی 9 بردنه‌وه و 6 یه‌كسان بوون و 7 دۆڕانه و یاریه‌كی دواخراویشی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 33 خاڵ له ڕیزبه‌ندی هه‌شته‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ده‌بینرێ.
هه‌رچی یانه‌ی مینایه به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ له ڕیزبه‌ندی 13ی خوله‌كه‌دایه.