شه‌علان كه‌ریم سه‌رۆكى كوتله‌ى ته‌قه‌دوم له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه كاندیدى پێشووى ئه‌و حیزبه‌یه بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كشانه‌وه‌ى خۆى له كاندیدبوونى بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وهه‌روه‌ها جیابوونه‌وه‌ى خۆى له حیزبى ته‌قه‌دوم راگه‌یاند.
شه‌علان كه‌ریم كه‌سه‌رۆكى كوتله ته‌قه‌دومه له‌په‌رله‌مانى عێراق سه‌ر به حیزبه‌كه‌ى محمد حلبوسى سه‌رۆكى له‌كارلادراوى په‌رله‌مان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كشانه‌وه‌ى خۆى له‌كاندیدبوونى بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق وهه‌روه‌ها جیابوونه‌وه‌شى له‌حیزبى ته‌قه‌دوم رایگه‌یاد.
كه‌ریم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌كه‌ی دادگا به‌دروستی كاندیدبونم، به‌هۆی ئه‌و كێشه بێ پاساوه‌ی پاڵشت به سته‌م و بوهتان وناپاكی نزیكه‌كان بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌و مشتومڕه‌ی دروستبووه، بڕیارى داوه له كاندیدبونی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكشێته‌وه، هه‌روه‌ها واز له‌كاری حزبایه‌تی بهێنێت و وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ تا كۆتایی ئه‌م خوله كاری په‌رله‌مانتارى خۆى بكات، هاوكات داواشی له‌په‌رله‌مانتاران كردووه، دانیشتنێكی به‌په‌له رێكبخه‌ن وسه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵبژێرن.
شه‌علان كه‌ریم له‌یه‌كه‌م گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ‌بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق, دوای له‌كارخستنی حه‌لبوسی, توانی (152) ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تى په‌رله‌مانتارانی شیعه, له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ناوبراو، كه تیایدا شه‌علان ستایشی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی رژێمی پێشوی عێراقی ده‌كات، كێشه‌یان بۆ پرۆسه‌ی كاندیدكردنه‌كه‌ی دروستكرد، و رێگه‌یان نه‌دا گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت وسكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركرد.