هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

به‌غدا.. دادگاى فیدراڵى بڕیار له‌باره‌ى ناردنى 700 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌دات

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق كۆببێته‌وه‌ وله‌باره‌ى دوو سكاڵاى تایبه‌ت به‌ هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ ده‌كات كه‌ یه‌كێكیان تایبه‌ته‌ به‌ ناردنى 700 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌به‌ستى دابینكردنى موچه‌.

به‌پێى خشته‌ى دانیشتنه‌كانى، دادگاى فیدراڵى عێراق له‌باره‌ى پێنج سكاڵا گفتوگۆ ده‌كات كه‌ دوو له‌و سكاڵایانه‌ تایبه‌تن به‌ هه‌رێمى كوردستان، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن مسته‌فا سه‌نه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌دژى محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیران تۆماركراوه‌، ناوبراو داواى له‌دادگا كردوه‌ بریاڕى ناردنى دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هه‌رێم له‌ماوه‌ى كۆتایى ساڵى رابردوو دا به‌ ناده‌ستورى بناسێنێت.

سكاڵاى دووه‌میش له‌دژى سه‌روك وه‌زیرانى عێراق و وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى عێراقى تۆماركراوه‌ كه‌بریاریان داوه‌ به‌داخستنى كه‌مپى ئاواره‌كان و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق له‌هه‌رسێ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان وداوا ده‌كرێت ئه‌و بریاره‌ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مرۆ دادگاى فیدراڵى عێراق له‌باره‌ى هه‌ردوو سكاڵاكه‌ى هه‌رێم بریارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات، وه‌ك چۆن پێشتر دادگاى فیدراڵى ژماره‌یه‌ك بریارى تایبه‌ت به‌ هه‌رێمى كوردستانیان ده‌ركرد دیارترینیشیان پرسى موچه‌ وته‌وتینكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بوو.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار