كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەردەوامە لە ئامادەكاریەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنەكە رایگەیاند: 173 بنكەی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی و حەوت بنكەی دیكەش بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادەدەكرێت و دادەمەزرێنێت.
وتیشی: چوار نموونەی كارتی دەنگدانی بۆ هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە ئامادەكردووە، هەروەها نموونەیەكیش بۆ هەڵبژاردنی تایبەت ئامادەكراوە.
وتەبێژی كۆمیسیۆن وتیشی: پاش پەسەندكردنیان لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیارانەوە، ئەو نموونانە بۆ هەڵبژاردنەكان جێگیردەكرێن.
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان 173 بنكە بۆ دەنگدانی گشتی و حەوت بنكەش بۆ دەنگدانی تایبەت لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە دەكاتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.