هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پەرلەمانی عێراق یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتی هەمواركردەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆبوویەوە، لە كۆبوونەوەكەدا یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتی هەمواركردەوە.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە سپێدەی راگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران یاسای ژمارە 38 ی ساڵی 2013 خاوەن پێداویستی تایبەتی هەمواركردەوە.

دارا سێكانیانی ئەوەشی وت: بەگوێرەی هەموارەكە مووچەی بەخێوكەری خاوەن پێداویستی تایبەت لە 170 هەزار دینارەوە دەبێتە 250 هەزار دینار.

ئەمە لە كاتێكدایە كە زیاتر لە 10 ساڵە لە هەرێمی كوردستان مووچەی مووچەخۆران بە گشتیی و خاوەن پێداویستی تایبەتیش لە نێویاندا لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە تەواوەتی نادرێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار