ئەمرۆ وەفدێکی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن
دوای ھێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، وەفدێکی حکومەتی عێراق و وەزیر و بریکاری وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی ھەرێم سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری ھێرشەکە و زیانەکانی بۆ سەر کێلگەکە و وزەی کارەبا بخەنەڕوو.