هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزارەتی دارایی كاربەڕێكەری هەرێم: هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەكرێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ئاشكرای دەكات، لە هەفتەی داهاتووەوە مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەگاتە هەولێر و دابەش دەكرێت بەسەر فەرمانبەران و دەشڵێت پرسی موچە چارەسەر بووە لەگەڵ بەغدا.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی كاربەڕێكەری هەرێم بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، چەند ڕۆژێكی دیكە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت، لە هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی عێراق دەكرێت و لەو وادەیەشدا پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێردرێت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وتەبێژی وەزارتی دارایی ڕاشیگەیاند، بە گوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بێت بۆ لەومەودوا كێشەی مووچەی فەرمانبەران كۆتایی هاتووە و دواناكەوێت، چونكە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بووە و پرسی مووچە چیدیكە نابێتە گرفت.

لەبارەی 3 موچەكەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو وتەبێژەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای كرد، داوایان لە حكومەتی عێراقی كردوە بۆ خەرجكردنی 3 موچەكەی ساڵی رابردوو بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراقی وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی نەداونەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار