كه‌شناسی عێراق ئاشكریده‌كات، به به‌رده‌وامی و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژى داهاتوو بارانی مامناوه‌ند و به لێزمه ده‌بارێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق بڵاویكره‌وه، به‌پێی پیشبینیه‌كان له سبه‌ینێوه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به به‌رده‌وامی بارانی مامناوه‌ند و به لێزمه ده‌بارێت ، چونكه ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق وهه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ونه ژێركاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆییه‌كی ده‌ریای سور.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق وهه‌رێمی كوردستان هه‌وراوی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانێكی كه‌م هه‌یه‌و، سبه‌ی رۆژی سێشه‌ممه بارانی مامناوه‌ند و به‌لێزمه ده‌بارێت، كه له‌هه‌ندێ شوێن هه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش بارانبارینی به لێزمه ومامناوه‌ند له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و كه‌شوهه‌وا به هه‌مان شێوه به ناجێگیری ده‌مێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی پێشبنیه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم، له‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك باران ده‌بارێت و، شه‌پۆله‌كه له سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كاریگه‌ریی زیاتر ده‌بێت به‌راورد به هه‌ولێر و دهۆك.