هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

قەوارەی خوێن و خیانەت بۆ وا دەکات.؟

بۆچی بەم دڕندەیە کوشتوبڕی دانیشتوانی کەرتی غەززە دەکرێ؟

ئەزموونکردن وساغکردنەوەی ئەو هەموو جۆرە چەکەیە، کە لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەوە هێنراونەتە ناو ئیسرائیل! واتە لەبازاڕێکی سەوداوو مامەڵەی بازرگانیدا، دوور لەهەموو قیەم وئەخلاقێکی مرۆیی، بەکردەیی ئەزموونی چەکـ وتەقەمەنی نوێ دەکرێتەوە!

بەئامانجگرتنی کوێرانەی خەڵکی سڤیل بەم ئاست وقەبارەیە، پەیامێکی ڕوونە لەلایەن قەوارەی خوێن وخیانەت، هەتا دانیشتوانی کەرتی غەززە قایلبکەن، لەنێوان پاکتاوکردن و بەجێهێشتنی کەرتی غەززە، هەر دەبێ یەکێکیان هەڵبژێرن!

بۆ شاردنەوەی شکستەکانی سوپای خوێن وخیانەتە لەهێرشی زەمینی ونەبوونی بەرنامەیەکی ڕوونە لەچۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی کەتیبەکانی بزوتنەوەی 7ماس! کە زۆرجار وەکـ جنۆکە لەتونێلەکانەوە دێنە دەرەوە!

بەشێکـ لەهێزی پیادەی هێرشی زەمینی وتیمەکانی فڕۆکەوانی لەچوارچێوەی گروپی کرێگرتە لەدەرەوەی قەوارەی زایۆنیزم هێنراون، بۆیە هەتا چەکی زیاتر ئەزموون بکەن، ژمارەی قوربانیەکانی زیاتربن، خەڵاتی باشتر وەردەگرن!

بەحوکمی ئەوەی هێشتا زۆری ماوە بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجی سەرەکیان، کە خۆی لەناوبردنی هێزو توانای مرۆیی وسەربازی وهەواڵگیری بزوتنەوەی 7ماسدا دەبیننەوە، کوشتوبڕی کوێرانەی خەڵکی سڤیل وەکـ فشارێکـ بەکاردێنن بۆ خۆبەدەستەوەدان وچۆکـ پێدانی کەتیبەکانی بزوتنەوەی 7ماس!

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • لەئەنفال وڵاتانی دراسێ بەهانای کوردەوە نەهاتن

      کۆستی بەناو ئەنفال و قڕکردنی نەتەوەیەک14-4-1988 ئەو دەمەى گوندى ملە سورەو گوڵەجۆى حاجى حەمەجانى گەرميان سوتێراو دواتريش سەرجەمى خەڵكى ئەو گوندە ئەنفالكران ، ئيدى هەر ئەوكات ئابڕويەك بۆ ڕووى ڕەشى داگيركەران و هاوكاران و کاسە لێسان و ئەنجامدرانى ئەو

  • بەڕاستی چی بەختەوەر و دڵخۆشمان دەکات؟

    ئەنجامی توێژینەوەیەك كە نزیكەی 86 ساڵی خایاندووە لەبارەی بەختەوەری بڵاوكرایەوەو سەرۆكی پێشووتری ئەمریكاش جۆن كێنێدی بەشداری تیادا كردووە لە ساڵی ١٩٣٨ەوە واتە نزیکەی ٨٦ ساڵ لەمەوبەر توێژەرانی زانکۆی بەناوبانگی هارڤارد لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بەختەوە

  • بۆچی هەژماری من متمانەی نییە

    ئایا ئەتوانیت فشار لە بانکی ئەهلی بکەیت بۆ وەرگرتنی شایستەی خۆت ؟بە پێی ئەزموونی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر زەحمەتە ، بە نموونە:تەنها لەساڵانی 2013 بودجەی 200 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیا نەوتیەکان دراوە بە حکومەتی هەرێم بۆ هەڵەبجە. بڕێک بودجە

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار