لەدووەم یاری دۆستانەی ئامادەكارییان بۆ كۆتاییەكانی جامی جیهانی لاوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و بەرازیل لە شاری مۆراتای ئیسپانی بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.
گۆڵەكەی عێراق لەخولەكی یەكەمی كاتی بەفیرۆچووی گێمی یەكەم لەلایەن عبدالرزاق قاسم بەلێدانی سزا تۆمار كرا گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.
گۆڵی بەرامبەری بەرازیل لە خولەكی 60 لەلایەن كیڤن سانتۆس تۆمار كرایەوە، یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات، عێراق لە یاری یەكەمی دۆستانە بەئەنجامی 3-2 گۆڵ لە دۆمەنیكانی بردەوەو بەرازیلیش بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ لە ئۆزباكستانی بردەوە،بریاریشە لە سێ مانگی داهاتوو عێراق دواین یاری دۆستانە بەرامبەر جەبەل تاریق ئەنجام بدات.