ئەستۆن ڤێلا بەشێوەیەكی كاتی بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولی نایابی ئینگلتەرا سەركەوت پاش بردنەوەی لە یارییەكانی گەڕی 33 لە فۆڵهام بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر.
تاكە گۆڵی بردنەوەی ئەستۆن ڤێلا لەلایەن تیرۆن منگس لەخولەكی 21 تۆمار كرا، یارییەكە تا كۆتایی بەم ئەنجامە مایەوەو بەم بردنەوەیەش ئەستۆن ڤێلابووە خاوەنی 54 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی پلەی پێنجەمی ریزبەندی یانەكانی وەرگرت.