هەر لە یارییەكانی لالیگا كاتژمێر 8:30 ئەمشەو یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید لەسەر یاریگای خۆی میوانداری ریال مایۆركا دەكات.
ئەتلەتیكۆمەدرید خاوەنی 60 خاڵەو پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە ، ئەتلەتیكۆمەدرید دوای زنجیرەیەك بردنەوەی لەدوای یەك لەگەڕی رابردوو بەرامبەر بە یانەی بەرشلۆنە دۆرا، ئەم یانەیە دەیەوێت لەم یارییەدا بردنەوە تۆمار بكات بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پلەی سێیەمی ریزبەندی بكات.
هەرچی ریال مایۆركایە 40 خاڵی هەیەو پلەی 10می ریزبەندی گرتوەو لەدواین دوو یاریش بەدوای یەكەوە بردنەوەی تۆمار كردووەو هەوڵ دەدات لەم یارییەشدا درێژە بەئەنجامە باشەكان بدات، یارییەكە بۆ ئەتلەتیكۆمەدرید گرنگی زیاتری هەیە چونكە تیپەكە دەیەوێت لەوەرزی داهاتوو بەشداری لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات و یانەكەش رایگەیاند ستیڤان سافیچ بەهۆی سزادانەوە بەشداری لە یارییەكە ناكات و گومانیش لەبەشداری كردنی هەریەك لە ماركۆس یۆرنتی و كوكی دەكرێت.