لە یارییەكانی گەڕی 33 پرێمەرلیگ ئەمشەو چەند یارییەكی گرنگ بەرێوەدەچێت یانەكانیش بۆ ئامانجی جیاواز هەوڵدەدەن.
لەكاتژمێر 9:45 شەو یانەی چێڵسی لەسەر یاریگای ستامفۆرد بریدچ میوانداری یانەی برینتفۆرد دەكات، چێڵسی سەرەرای دەرچوونی لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە پێنج یاری رابردوو لە پرێمەرلیگ تامی بردنەوەی نەكردووە ، ئەم یانەیە سێ دۆران و دوو بەرامبەر بوونی هەبووەو خاوەنی 39 خاڵەو پلەی 11می ریزبەندی گرتوە،لەم یارییەشدا ئەركی چێڵسی ئاسان نیە چونكە برینتفۆرد ئاستێكی بەرزی هەیەو 44 خاڵی هەیەو پلەی 10می ریزبەندی گرتوە، ئەوەی هیوای بۆ چێلسی زیاد كردووە لە بردنەوە ئەم تیپەش لە شەش یاری رابردوو تامی بردنەوەی نەكردووەو سێ دۆران و سێ بەرامبەر بوونی هەیە.
لە بارەی یاریەكەش فرانك لامپاردی راهێنەری كاتی یانەی چێلسی دەلێت : ئێمە لە دۆخێكی خراپداین بەلام هەوڵدەدەین ئەو چەند یارییەی ماومانە بتوانین بردنەوە تۆماربكەین, ئێمە یاریزانی بە توانامان هەیە بەلام پێویستمان بە رێكسختنەوە كات هەیە, هەروەها ووتیشی : ڕیس جەیمس ئامادەی یارییەکەی بەرامبەر برینتفۆرد نابێت، لەوانەشە تا کۆتایی ئەم وەرزە نەگەڕێتەوە و ماسۆن ماونتیش هەمان بارودۆخی ڕیس جەیمسی هەیە و لەوانەیە ئامادەی دوایین یاری ئەم وەرزە بێت یان فریای ئەو یارییەش نەکەوێت.
ڕیس جەیمس، کە لەگەڵ چێڵسی 24 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی ئەم وەرزەدا ئەنجامداوە، بەهۆی توشبوونی بە پێکانێک لە ئەژنۆی لەم وەرزەدا، بۆ چەند مانگێک لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، کە هەر بەهۆی ئەم پێکانەوە بەشداری جامی جیهانی 2022ی قەتەری نەکرد لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا. ماسۆن ماونتیش 35 یاری لەم وەرزەدا ئەنجامداوە، لەگەڵ ئەوەشدا داهاتووی لە بلوزدا ڕوون نییە،
لەیارییەكی تردا هەر لەهەمان كاتدا یانەی لیڤەرپول لە ئەركێكی زەحمەت لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بە وست هام یۆنایتد یاری دەكات.
لیڤەرپول خاوەنی 50 خاڵەو پلەی حەفتەمی ریزبەندی گرتوە، لیڤەرپول زۆر پێویستی بە بردنەوەی ئەم یارییە هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە چانسی خۆی بكات لە بەدەست هێنانی پلیتێك بۆ گەیشتن بە خولەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو، ئەركی لیڤەرپول ئاسان نیە چونكە وست هام یۆنایتد خاوەنی 34 خاڵەو پلەی 13می ریزبەندی گرتوە ، ئەم یانەیەش تەنها پێنج خاڵ لەناوچەی دابەزین دوورەو پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە چانسی مانەوەی بكات لە ریزی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا چونكە رەنگە بە دۆران و بردنەوەی یانەكانی دواوەی خۆی مەترسی دابەزینی بكەوێتە سەر.
یورگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ باسی لە یارییەکەی وێستهام کرد ووتی : ، فیرمینۆ لە یارییەکەی بەشداری ناکات، هیوادارم لە کۆتایی هەفتەدا ئامادهبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، جۆتا جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە بۆ هەستی گۆڵكردن، بەو پێیەی یاریزانێکی ناوازە و بهتوانایه و دەتوانێت لە شوێنه جیاوازەکاندا یاری بکات.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "جۆتا لە دوو یاری ڕابردوودا 4 گۆڵی تۆمارکردووە ،جیاوازە لە مامەڵەکردن لەگەڵ تۆپدا".
بە لەبەرچاوگرتنی چانسی بەشداریکردنی لیڤەرپوول بۆ بەشداریکردنی له چامپیونس لیگ، كلۆپ ووتی، زۆر شتمان هەیە بۆ پەرەپێدان، ناتوانین باسی سەقامگیری ئاست بکەین بهلام ئێمه ناوهستین
له دواین 15 یاری نێوانیشیان لیڤهرپول له 10 یاری براوه بووه له دوو یاریش وێستهام بردنهوهی تۆماركردووه و له 3 یاریش یهكسان بوونه.