ئۆزێل وازهێنانی یه‌كجار له‌ یاریكردن ڕاگه‌یاند

بۆتان 22/03/2023 - 16:57 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

هەموو سەرەتایەك كۆتایی هەیە بۆ ئۆزێلیش ئەمە راستە و دوای 17 ساڵ لە یاریكردن و چەندین دەستكەوت و ئیتر چیرۆكی ئۆزێل لەگەڵَ یاریكردنی تۆپی پێ‌ تاكو ئێرە بوو ئیتتر كۆتایی هات و ئەمەش دوای ئەوەی ئەمرۆ مەسعود ئۆزێل وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند.

ئۆزیل بە پەیامێكك مالئاوایكردنی لە یاریگاكان ڕاگەیاند و دەلێت : دوای بیركردنەوەیەكی ورد، بڕیارمدا بەیەكجاری واز لە یارییكردن بهێنم.

یاریزانەكەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نووسیویەتی : ماوەی 17 ساڵی رابردوو ئەو هەلەم هەبووە وەك یاریزانێكی پیشەگەری تۆپی پێ دەربكەوم، زۆر سوپاسگوزارم بۆ ئەو دەرفەتە، بەڵام لە چەند هەفتە و مانگی رابردوودا دووچار پێكانێكی زۆر بووم، ئێشتاش كاتێكی گونجاوە بۆ ئەوەی گۆرەپانی تۆپی پێ‌ جێبهێلم.

ئۆزیل لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا دەڵێت "گەشتێكی نایاب بوو، پڕبوو لە سات و هەست و سۆزی لە یادنەكراو، دەمەوێت سوپاسی یانەكانم، شالكە، ڤێردێربرێمەن، ریال مەدرید، ئارسیناڵ، فێنارباخچە و باشاكشەهیر و هەموو ئەو راهێنەرانە بكەم كە پاڵپشتیان كردم و ئەو هاوڕێیانەی بوونە هاوڕێم".

مەسعود لە پەیامەكەیدا نووسیوویەتی "پێویستە سوپاسێكی تایبەتی ئەندامانی خێزانەكەم و هاوڕێ نزیكەكانم بكەم، كە بەشێك بوون لە كاروانی من لە رۆژی یەكەمەوە و خۆشەویستی زۆریان پێبەخشیووم و پاڵپشتییەكی بەردەوامیان كردووم لە كاتە باش و خراپەكاندا".

هەروەها ناوبراو هاندەرانیشی كردوو دەلێت :سوپاسی هەموو هاندەران دەكەم كە خۆشەویستی زۆریان نیشانداوم ئەو پیاوی لەدایكبووی توركیا ڕاشی گەیاند: دوای وازهێنانم بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەكەم كاتێكی زیاتر لەگەڵ هاوسەرەكەم و دوو كچەكەم بەسەر ببەم.

ئۆزێل لەگەڵ ئامینە گوڵشە خانمە ئەكتەری تورك لە ساڵی 2019 هاوسەرگیری كرد ئامینە گوڵشە، ، لە 30ی نیسانی ساڵی 1993 ، لە باوكێكی عێراقی خەڵكی شاری كەركوكە و دایكێكی تورك لە سوید لە دایكبووە و ئێستا خاوەنی دوو كچن.

ئۆزێل لە گەشتی كاروانی وەرزشی 3 سال درێسی ریال مەدریدی پۆشی لە بارەی ئەم یاریزانەش كریستانۆ رۆناڵدۆ دەلێت : یەكێكە لە باشترینەكانی ئەو یاریزانانەی كە جوڵەكانی منی یاریگادا دەزانی، و بەردەوام جیاوازییان دروست دەكرد.

درێژترین ئەزموونی ئۆزێل لەگەڵ ئارسناڵ بوو كە نزیكەی ٨ ساڵ بەردەوام بوو لە مانگی یەكی ساڵی 2021دا ڕووی لە فەنرباخچەی توركی كرد، دواتریش لە یانەی باشاكشەهیر یاری كرد

لە ماوەی ژیانی وەرزشی یانەكانیدا، نازناوی خولی ئیسپانی (2011-2012) و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا. لەگەڵ ئارسناڵ شەش نازناوی بەدەستهێنا؛ جامی یەكێتی ئینگلًتەرا 4 جار، جامی قەڵغانی خێرخوازی یەك جار، هەروەها جامی ئەڵمانی (2008-2009) بردەوە، كاتێك یاریزانی ڤێردەر بریمەن بوو.

695 یاریی ئەنجامداوە، 114 گۆڵی تۆماركردووە و 220 ئاسیستی لەسەر ئاستی یانەكان هەبووە.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش 92 یارییكردووە، 23 گۆڵی تۆماركردووە و 40 ئاسیستی هەبووە.


 

Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)