مێسی ده‌یه‌وێت به‌ گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی بچێته‌ هیلال

بۆتان 14/03/2023 - 16:15 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

سەرچاوەكانی هەواڵ لە سعودیە ئاماژە بەوە دەكەن خۆرخی مێسی باوكی مێسی كە هاوكات بەڕێوەبەری كارەكانی لیۆنێل مێسیە، لە سعودیەیە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پەیوەندی كردنی لیۆ بۆ یانەی هیلال.
ئەم گفتوگۆ و كۆبوونەوانە لەگەڵ بەرپرسانی تۆپی پێی سعودیە لە كاتێكدان كە راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان بە گرنگییەوە باس لە هەوڵەكانی یانەی هیلالی سعودی دەكەن بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ مێسی و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لیۆ داوای 600 ملیۆن یۆرۆی لە یانەكە دەكات.
مێدیاكان ئاشكراشیان كردووە كە میسی بە یانە سعودیەكەی ڕاگەیاندووە بەمەرجێك پەیوەندیان پێودەكات ئەگەر مووچەی ساڵانەكەی 600 ملیۆن یۆرۆ بێت بەڵام هیلال كۆتا پێشنیاریان بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە 350 ملیۆن یۆرۆ بووە و گفتوگۆكانیان بەردەوامی هەیە.


 

Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)