هه‌ر یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پارچه‌یه‌ك زه‌وی و ئوتومبێل و شایسته‌ی دارایی وه‌رده‌گرن

بۆتان 21/01/2023 - 17:02 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

ئەمڕۆ شەممە، محمد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەوەی بردنەوەی نازناوی جامی كەنداو پێشوازییان لە شاندی هەلبژاردەی عێراق كرد.
پێنجشەممەی ڕابردوو، دوای بردنەوەی سەرنجڕاكێشی بەسەر عومان، بە ئەنجامی 3-2، لە یاری كۆتایی جامی كەنداو هەلبژاردەی عێراق بۆ چوارەم جار لە مێژوویدا نازناوەكەی بردەوە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ یاریزانانی تیپی یەكەم و عەدنان درجال سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ و بەشێك لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و هەروەها ستافی هونەری بە سەرۆكایەتی كاساس پێشوازیان لێكرا
سەرۆكی حكومەتی بریاریدا بە پێدانی پارچە زەویەك لە بەغدای پایتەخت بە ئەندامانی تیپی یەكەم و پاداشتی داراییش دەدرێتە سەرجەم ئەندامانی تیپەكە.
هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش ستایشی دەستكەوتی عێراق و بردنەوەی جامی كەنداو كرد و جەختیشی كردەوە كە ڕێزلێنانی تایبەت لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، ڕایگەیاندبوو ، كە یاریزانانی تیپی یەكەم دوای پاسپۆرتی دیپلۆماسییان پێدەدرێت.
بەبۆنەی بردنەوەی نازناوەكەش ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە بریاریدا هەر یاریزانێك ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل بەرزی وەك دیاری پێ بدرێت.